سەرەکی خزمەتگوزارییەکان بریکارنامە

Alternate Text

هەواڵنامەی مانگانە

بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر

"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"

بریکارنامە

Alternate Text

بریکارنامە بەڵگەنامەیەکی فەرمیی یاساییە کە کەسی یەکەم (بریکاردەر) دەیداتە کەسی دووەم (بریکار) بۆئەوەی کەسی دووەم بتوانێت مافە کەسییەکانی کەسی یەکەم (بریکاردەر) بەکاربێنێت یان مامەڵە فەرمییەکان لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان لەبڕی بریکاردەر جێبەجێبکات.

جۆرەکانی بریکارنامە :

 بریکارنامەی تایبەت : بەڵگەنامەیەکی یاساییە کەکەسی یەکەم (بریکاردەر) ماف دەداتە کەسی دووەم (بریکار) بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی لە بابەتێکی دەستنیشانکراو، تایبەت و دیاریکراو، بۆ نموونە وەرگرتنی موچەی خانەنشینی.

بریکارنامەی گشتی : بەڵگەنامەیەکی یاساییە کە کەسی یەکەم (بریکاردەر) مافی ڕاپەڕاندنی سەرجەم کارووبارە یاساییەکانی دەداتە کەسی دووەم (بریکار) لە دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان.

بەڵگەنامە داواکراوەکان بۆ بەدەستهێنانی بریکارنامە (وەکالەت) :

- کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگی هەردوولای بەڵگەنامەیەکی فەرمی عێڕاقی (ناسنامەی باری شارستانی، کارتی نیشتیمانی یان پاسپۆڕتی عێراقی) بریکاردەر.
- وێنەیەکی نوێی ڕەنگاوڕەنگی بریکاردەر و بریکار (قەباڕەی پاسپۆڕت).
- کۆپییەکی رەنگاوڕەنگی ناسنامەی بریکار.

ڕێکار و هەنگاوەکان :

- بۆ بەدەست هێنانی بریکارنامەی تایبەت، داواکار دەتوانێت یان لە دوورەوە و بەناردنی بەڵگەنامە پێویستەکان بە پۆست، یاخود لە رێگای سەردانیکردنی ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای پێشوەختە دەستنیشانکردنی کاتی سەردان، ئەم بەڵگەنامەیە بەدەست بهێنێت. ئەو هاونیشتیمانیانەی کە داوای بریکارنامەی تایبەت دەکەن و ناتوانن ئامادەبن لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی، دەبێت بەڵگەنامەکانیان بە رەنگاوڕەنگ کۆپی بکەن و لەگەڵ ناردنی بەڵگەنامەکان زەرفێکی ئامادەکراویش بنێرن کە پول و ئەدرێسی تەواوی داواکاری لەسەر بێت. دوای دڵنیابوونەوە لە درووستی بەڵگەنامەکان، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر لەرێگەی پۆستەوە بریکارنامەکە بۆ داواکار ئەنێرێتەوە.
لەسەر داواکار پێویستە وێنەیەکی رەنگاوڕەنگی قەبارە پاسپۆرتی خۆی بریکارەکەی بنێرێت و بەهیچ شێوەیەک لای ئێمە وێنە چاپ ناکرێت.

- بۆ بەدەست هێنانی بریکارنامەی گشتی، داوکار ناچارە لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەت ئامادەبێت و بەهیچ شێوەیەک بریکارنامەی گشتی لە دوورەوە ناکرێت. پێویستە  داواکار گشت بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ بەدەست هێنانی بریکارنامەی گشتی لەکاتی سەردانەکەی  پێشکەش بە ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەت بکات.

هەڵوەشاندەوەی بریکارنامە :

بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەر بریکارنامەیەک کە پێشتر لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، بەتایبەتی (بریکارنامەی گشتی)، پێویستە داواکار داواکارییەک پێشکەش بەنوێنەرایەتی حکومەت بکات لەگەڵ ناردنی کۆپییەک لەو بریکارنامەی کە نیازی هەڵوەشاندنەوەی هەیە.

تێچووی بریکارنامە :

- تێچووی بریکارنامە بێ بەرامبەرە.

ماوەی پێویست :

- لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی دوای پێشوەختە دەستنیشانکردنی کاتی سەردان، یەک (١) کاتژمێر.
- لە دوورەوە و لەڕێگای ناردنی بەڵگەنامە پێویستەکان بە پۆست، پازدە (١٥) تا سی (٣٠) ڕۆژی کار.

بۆ وەرگرتنی بەرچاوڕوونی و زانیاری زیاتر لەسەر خزمەتگوزارییەکان دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن لە رێگای تەلەفۆن یان بە ئیمەیڵ. 

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە