سەرەکی خزمەتگوزارییەکان %D8%A8%D8%B1%DB%8C%DA%A9%D8%A7%D8%B1%D9%86%D8%A7%D9%85%DB%95

Alternate Text

هەواڵنامەی مانگانە

بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر

"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"

بریکارنامە

Alternate Text

بریکارنامە بەڵگەنامەیەکی فەرمیی یاساییە کە کەسی یەکەم (بریکاردەر) دەیداتە کەسی دووەم (بریکار) بۆئەوەی کەسی دووەم بتوانێت مافە کەسییەکانی کەسی یەکەم (بریکاردەر) بەکاربێنێت یان مامەڵە فەرمییەکان لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان لەبڕی بریکاردەر جێبەجێبکات.



جۆرەکانی بریکارنامە :


بریکارنامەی تایبەت : بەڵگەنامەیەکی یاسایییە کەکەسی یەکەم (بریکاردەر) ماف دەداتە کەسی دووەم (بریکار) بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی لە بابەتێکی دەستنیشانکراو، تایبەت و دیاریکراو، بۆ نموونە وەرگرتنی موچەی خانەنشینی.



بریکارنامەی گشتی : بەڵگەنامەیەکی یاسایییە کە کەسی یەکەم (بریکاردەر) مافی ڕاپەراندنی سەرجەم کارووبارە یاسایییەکانی دەداتە  کەسی دووەم (بریکار) لە دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان.


بەڵگەنامە داواکراوەکان بۆ بەدەستهێنانی بریکارنامە (وەکالەت) :

- کۆپییەکییەکی رەنگاوڕەنگی هەردوولای بەڵگەنامەیەکی فەرمی عێراقی (ناسنامەی باری شارستانی ، کارتی نیشتیمانی یان پاسپۆڕتی عێراقی) بریکاردەر.
- وێنەیەکی نوێی رەنگاوڕەنگی بریکاردەر و بریکار (قەباڕەی پاسپۆڕت).
- کۆپییەکی رەنگاوڕەنگی ناسنامەی بریکار.


ڕێکار و هەنگاوەکان :

 
- بۆ بەدەست هێنانی بریکارنامەی تایبەت، داواکار دەتوانێت یان لە دوورەوە و بەناردنی بەڵگەنامە پێویستەکان بە پۆست یاخود لە رێگای سەردانیکردنی ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان داواکاری پێشکەش بکات. ئەو هاونیشتیمانیانەی کە داوای بریکارنامەی تایبەت دەکەن و ناتوانن ئامادەبن لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی، دەبێت بەڵگەنامەکانیان بە رەنگاوڕەنگ کۆپی بکەن و لەگەڵ ناردنی بەڵگەنامەکان زەرفێکی ئامادەکراویش بنێرن کە پول و ئەدرەسی تەواوی داواکاری لەسەر بێت. دوای دلنیابوونەوە لە درووستی بەڵگەنامەکان، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر لەرێگەی پۆستەوە بریکارنامەکە بۆ داواکار ئەنێرێتەوە.
لەسەر داواکار پێویستە وێنەیەکی رەنگاوڕەنگی قەبارە پاسپۆرتی خۆی بریکارەکەی بنێرێت و بەهیچ شێوەیەک لای ئێمە وێنە چاپ ناکرێت.

- بۆ بەدەست هێنانی بریکارنامەی گشتی، داوکار ناچارە لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەت ئامادەبێت و بەهیچ شێوەیەک بریکارنامەی گشتی لە دوورەوە ناکرێت. پێویستە  داوکار گشت بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ بەدەست هێنانی بریکارنامەی گشتی لەکاتی سەردانەکەی  پێشکەش بە ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەت بکات.


هەڵوەشاندەوەی بریکارنامە :

بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەر بریکارنامەیەک کە پێشتر لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، بەتایبەتی (بریکارنامەی گشتی)، پێویستە داواکار داواکارییەک پێشکەش بەنوێنەرایەتی حکومەت بکات لەگەڵ ناردنی کۆپییەک لەو بریکارنامەی کە نیازی هەڵوەشاندنەوەی هەیە.



بۆ وەرگرتنی بەرچاوروونی و زانیاری زیاتر لەسەر خزمەتگوزارییەکان پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بکەن.

0033183901938


هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە