سەرەکی
خزمەتگوزارییەکان
ڤیزا بۆ هەرێمی کوردستان
هەواڵنامەی مانگانە
بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر
"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"
ڤیزا بۆ هەرێمی کوردستان
بۆ وەرگرتنی ڤیزای سەردان و گەشتیاری بۆ هەرێمی کوردستان، دەتوانن سەردانی بەشی ڤیزای ئەلیکترۆنی بکەن لەسەر سایتی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگای ئەم لینکە : https://visit.gov.krd
هەڵگرانی پاسپۆڕتی فەرەنسی و بەشێکی زۆری وڵاتانی دیکەی ئەوروپی پێویستییان بە وەرگرتنی ڤیزای پێشوەختە نییە بۆ چوونە هەرێمی کوردستان و ئەتوانن لەگەڵ گەیشتنیان بە فڕۆکەخانەکان یان دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان ڤیزای مانگێک مانەوەیان پێدەدرێت، جا ڤیزای گەشتیاری بێت یان ڤیزای سەردان. هاونیشتیمانیانی کوردی رۆژئاوا، رۆژهەڵات و باکووری کوردستان، ئەوانەی هەڵگری بەڵگەنامەی گەشتی فەرەنسین (تراڤڵ دۆکیومێنت) وەک هاوڵاتیانی ئەوروپی پێویستییان بەوەرگرتنی ڤیزای پێشوەختە نییە و لەکاتی گەیشتنیان ڤیزای چوونەژوورەوەیان پێدەدرێت، ئەوەی پێویستیانە نامەیەکی پشتگیری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە (نامەی رێگەپێدانی تێپەڕبوون) بۆئەوەی لە فرۆکەخانەکان تووشی گرفت نەبن و بەرچاوڕوونی بدرێت بە کۆمپانیاکانی هێلی ئاسمانی کە گەشتیار لەکاتی گەیشتنی بە فرۆکەخانە ڤیزای پێدەدرێت.
دوای تێپەڕبوونی مانگێک بەسەر چوونەژوورەوەی سەردانیکەر، لەئەگەری خواستی درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی لە هەرێمی کوردستان، دەکرێت ڤیزای سەردان تا دوو جار درێژبکرێتەوە بۆ کەسی بیانی بەرامبەر بڕێک رسومات بەمەرجێک هۆکاری درێژکردنەوەکە پەسەندبێت، بۆ ئەم مەبەستە کەسی بیانی دەبێت داواکارییەک پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەکان بکات کە درێژکردنەوەی ڤیزا لە دەسەڵلاتی ئەوانە.
ئەو وڵاتانەی هاوڵاتییەکانیان پێویستیان بەوەرگرتنی ڤیزای پێشوەختە نییە و لەکاتی گەیشتنیان بە فرۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان ڤیزا وەردەگرن :
ئەمریکا : بەرازیل، کەنەدا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
ئاسیا : ئێران، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، بەحرەین، تورکیا، ژاپۆن، سعودیا، عومان، کوێت، کۆریای باشوور، کۆماری چین، لوبنان، قەتەر.
ئەوروپا : ئەلبانیا، ئایسلەندا، ئەڵمانیا، ئیسپانیا، ئێرلەندا، ئیتاڵیا، ئیستۆنیا، بەلجیکا، بولگاریا، پۆڵەندا، پورتوگال، دانیمارک، ڕۆمانیا، سلۆڤاکیا، سلۆڤینیا، سویسرا، سوید، شانشینی یەکگرتوو، فەرەنسا، فینلاندا، ڤاتیکان، قوبرس، کرواتیا، کۆماری چیک، لاتڤیا، لیختنشتاین، لیتوانیا، لۆکسمبۆرگ، ماڵتا، نەرویج، نەمسا، هەنگاریا، هۆڵەندا، یۆنان.
وڵاتەکانی تر : ئوسترالیا و نیوزلەندا، روسیا.
تێبینی :
١- لە کاتی گەیشتنن بە فڕۆکەخانە یان دەروازە سنووریەکان، کەسی گەشتیار دەتوانێت داوای ڤیزەی سی (٣٠) ڕۆژە بکات. ئەم ڤیزەیە تەنها لە هەرێمی کوردستان کارا دەبێت. ئەگەر گەشتیار بیەوێت گەشت بکات بۆ بەشەکانی تری عێراق (دەرەوەی هەرێمی کوردستان) ، پێویستە داوای ڤیزەی وڵاتی عێراق بکات.
٢- باشتر وایە کە کەسی سەردانیکەر لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا نامەی رێگەپێدانی تێپەڕبوون وەربگریت، بۆ بەرچاوروونی هێڵە ئاسمانییەکان.
٣- ئەو هاووڵاتییانەی داوای نامەی رێگەپێدانی تێپەڕبوون دەکەن لە نوێنەرایەتیمان بە مەبەستی دوورکەوتنەوە لە هەر ناڕەحەتییەک لەگەڵ هێڵە ئاسمانییەکان. دەتوانن، ئەگەر ئارەزوومەندبن، داوای ڤیزەی پێشوەختەش بکەن لە هامان کاتدا.
٤- ماوەی بەسەرچوونی پاسپۆڕتی کەسی بیانی نابێت لە (٦) مانگ کەمتر بێت.
٥- ئەگەر کەسی بیانی شوێنی لەدایکبوونی عێراق بێت و لە پاسپۆڕتەکەی ئاماژەی پێکرابێت، ئەوا پێویستی بەوەرگرتنی ڤیزا نابێت و بێبەرامبەر رێگەی پێدەدرێت و ئەو ماوەیەی پێویستی پێیەتی دەتوانێت بمێنێتەوە بێئەوەی هیچ سزایەکی دواکەوتنی بکەوێتە سەر.
ئەو وڵاتانەی کە هاوڵاتییەکانیان پێویستیان بەوەرگرتنی ڤیزای پێشوەختە هەیە و لەکاتی گەیشتنیان بە فرۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان ناتوانن ڤیزا وەرگرن :
ئەمریکا : ئەنتیگوا و باربودا، ئەرجەنتین، ئاروبا، باهاماس، باربادۆس، بیلیز، بەرمودا، بۆلیڤیا، دوورگەکانی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دوورگەکانی کایمان، شیلی، کۆڵۆمبیا، کۆستاریکا، کوبا، دۆمینیکا، سانت ڤینسێنت و گرێنادین، سورینام، ترینیداد و تۆباگۆ، کۆماری دۆمینیکا، ئیکوادۆر، ئەلسەلڤادۆر، گرێنادا، گواتیمالا، گویانا، هایتی، هندۆراس، جامایکا، مەکسیک، نیکاراگوا، پەنەما، پاراگوای، پیرۆ، سەینت کیتس و نیڤیس، سانت لوسیا، ئۆرۆگوای، ڤەنزوێلا.
ئەوروپا : بێلاڕوس، جۆرجیا، مۆڵداڤا، ئۆکرانیا، سربیا، بۆسنە و هەرزەگۆڤینا، کۆسۆڤۆ، مۆنتینیگرۆ، کۆماری مەقدۆنیا، گرینلاند.
ئاسیا : کازاخستان، کەمبۆدیا، کۆریای باکوور، قرغیزستان، لائۆس، ماڵدیڤ، مەنگۆلیا، میانمار، نیپاڵ، هیندستان، یەمەن، مالیزیا، ئوردن، ئەرمینیا، ئازەربایجان، ئەفغانستان، تیمۆری ڕۆژهەڵات، ئەندەنوسیا، ئۆزباکستان، پاکستان، برونێی، بەنگلادیش، بۆتان، تایلەند، تایوان، تورکمانستان، سریلانکا، سەنگافورا، سوریا، تاجاکستان، فەلەستین، ڤێتنام.
ئەفریقا : باشووری ئەفریقا، سۆماڵ، گابۆن، گامبیا، غانا، گینیا، گینیا ئیکواتۆریال، گینیا بیساو، کامێرون، کۆماری کۆنگۆ، کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ، کینیا، لیبیا، لیبێریا، لێسۆتۆ، مالاوی، مالی، ماداگاسکار، میسر، مەغریب، مۆریتانیا، مۆریس، مۆزەمبیق، نامیبیا، نیجەر، نەیجیریا، ئەسیوپیا، ئێریتریا، کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، ئەنگۆلا، ئۆگاندا، بۆتسوانا، بورکینا فاسۆ، بوروندی، بێنین، تانزانیا، کیپ ڤێرد، کۆمۆرۆس، چاد، تۆگۆ، تونس، جەزائیر، جیبۆتی، باشووری سودان، ڕواندا، زامبیا، زیمبابوێ، کەناری عاج، ساو تۆم و پرینسیپ، سەنیگال، سوازیلاند، سودان، سیرالیۆن، سیشێل.
ڕێکار و هەنگاوەکان بۆ بەدەستهێنانی نامەی رێگەپێدانی تێپەڕبوون :
بۆ بەدەستهێنانی نامەی رێگەپێدانی تێپەڕبوون، پێویستە داواکار کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگی پاسپۆڕت یان بەڵگەنامەی گەشتکردن (تڕاڤڵ دۆکیومێنت)ەکەی لەگەڵ بەرواری سەفەرکردنەکەی بە ئیمەیڵ بۆ نوسینگەی نوێنەرایەتی بنێرێت دوو هەفتە پێش کاتی گەشتەکەی.
تێچووی نامەی رێگەپێدانی تێپەڕبوون :
- تێچووی نامەی رێگەپێدانی تێپەڕبوون بێ بەرامبەرە.
بۆ وەرگرتنی بەرچاوڕوونی و زانیاری زیاتر لەسەر خزمەتگوزارییەکان دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن لە رێگای تەلەفۆن یان بە ئیمەیڵ.
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە