سەرەکی خزمەتگوزارییەکان بڕوانامەی بێتاوانی هاوڵاتییان

Alternate Text

هەواڵنامەی مانگانە

بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر

"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"

بڕوانامەی بێتاوانی هاوڵاتییان

بڕوانامەیەکە بێتاوانی یان پێشینەی تاوانی هاوڵاتی دیاری دەکات، بە وەرگرتنی پەنجەمۆر و پێدانی زانیاری لەسەر پێشینەی هاوڵاتییان بە لایەنی داواکار. هەندێک ڕێکار پێویستیان بە بەدەستهێنانی بڕوانامەی بێتاوانی هاوڵاتییان هەیە. بۆ نمونە، لە پرۆسەی دامەزراندنی کارمەند، خاوەنکار دەتوانێت داوای ئەم بەڵگەنامەیە بکات بۆ ئەوەی پێشینەی تاوانکاری کارمەندەکە بپشکنێت. هەروەها ئەم بەڵگەنامەیە لە کاتی داواکاری رەگەزناممەی فەرەنسی پێویستە.

بەڵگەنامە داواکراوەکان بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بێتاوانی هاوڵاتییان :
- کارتی نیشتمانی یاخود ناسنامەی باری شارستانی یان ڕەگەزنامەی عێراقی.
- کارتی زانیاری.
- فۆتۆکۆپی پاسپۆرت
- فۆتۆکۆپی کارتی نیشتەجێبوونی (نشینگەی) کوردستان بۆ کەسی بیانی
- ناونیشانی داواکار لەو کاتەی لە هەرێمی کوردستان ژیاوە
- ناونیشانی نیشتەجێبوونی تەواوەتی داواکار لە وڵاتی فەرەنسا
- بەڵگەی کارکردن لە کوردستان بۆ کەسی بیانی
- ئیمەیڵ و ژمارەی تەلەفۆن

ڕێکار و هەنگاوەکان :
بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بێتاوانی هاوڵاتییان، پێویستە داواکار پێشوەختە پەیوەندی بە نوێنەرایەتی حکومەت بکات بۆ دیاریکردنی کاتی سەردان. لە کاتی چاوپێکەوتنەکەدا پێویستە داواکار هەموو ئەو بەڵگەنامانەی کە لە سەرەوە ئاماژەیان پێکراوە لەگەڵ خۆی بهێنیت.

ماوەی پێویست :
یەک (١) کاتژمێر لە نوێنەرایەتی بۆ وەرگرتنی پەنجەمۆر و بەڵگەنامەکان. دواتر، یەک (١) بۆ سێ (٣) مانگ بۆ وەرگرتنەوەی بڕوانامەکە.

تێچوو :
٢٥ یۆرۆ (کاش یان چێک)

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە